پیت هێگسێس، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئاوێنه: پیت هێگسێس، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لە کۆڕبەندی شانگریلا لە سەنگافورە، له وته‌یه‌كدا وتی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئێمه توانای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه... ئێمه له هه‌مو كه‌س به‌تواناترین بۆ ئه‌و كاره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كۆگای چه‌كی ئه‌مریكا زۆر زیاتره له‌وه‌ی پێویسته، بۆیه ئێمه له دۆخێكی زۆر باشداین.
پیت هێگسێس وتیشی، دۆناڵد تره‌مپ، كه‌سێكی دانبه‌خۆداگره‌و ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێكی گه‌وره بكات و گه‌ره‌نتی ئوه بكات كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت.