به‌پێی قسه‌ی پزیشكه‌كه‌ی، دۆخی ته‌ندروستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاوسانێكی سوك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی قاچه‌كانی و شینبونه‌وه‌یه‌كی بێ‌زیان له ده‌سته‌كانیدا هه‌یه.
ئاوێنه: پزیشكه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لە یادداشتێکدا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاندوه، دۆخی ته‌ندروستی سەرۆکی ئەمریکا زۆر باشە.
بەوتەی ئەو، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەم هەفتەیە نیشانی دەدەن کە ترامپی تەمەن 79 ساڵان، ئاوسانێکی سوک لە بەشی خوارەوەی قاچەکانی و شینبونەوەی بێ‌زیان لە دەستەکانیدا هەیە.
د. شان باربابێلا، له یادداشته‌كه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه كه دۆناڵد ترامپ تەندروستییەکی جەستەیی زۆر ئاسایی هه‌یه‌و کارکردنی دڵ، سییەکان، کۆئەندامی دەمار و دۆخی گشتیی جەستەی لە دۆخێکی بەهێز و سروشتیدایە.
بەوتەی پزیشکەکەی، تره‌مپ توانای تەواوی هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.
پشکنینی ساڵانه‌ی ترامپ لە ڕۆژی 26ی ئایار ئەنجام درا.
ترامپ کە لە مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵدا دەبێتە 80 ساڵ، بەتەمەنترین که‌سه کە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری گرتبێتە ئەستۆ.
ئەو زۆرجار خۆی بە پڕوزەترو لە ڕوی جەستەیییەوە ئامادەتر لە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری دیموکراتی پێش‌و، ناوده‌بات.
كێشی تره‌مپ له نیسانی ساڵی رابردوه‌وه تاوه‌كو ئێستا 6.3 كیلۆگرام زیادی كردوه، پزیشكه‌كه‌ی وتویه‌تی، رێنمایی به سه‌رۆك دراوه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی خواردنی و چالاكی جه‌سته‌یی و به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی.
وا مه‌زه‌نده كراوه كه دڵی تره‌مپ 14 ساڵ گه‌نجتره له دڵێكی ئاسایی له‌و ته‌مه‌نه‌دا.
باربابێلا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كاره رۆژانه‌ییه زۆره‌كانی تره‌مپ، له‌نێویاندا كۆبونه‌وه باڵاكان و به‌شدارییه‌كان له چالاكییه گشتییه‌كان و هه‌روه‌ها چالاكییه جه‌ستییه رێكوپێكه‌كانی، یارمه‌تی داوه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی.
ساڵی رابردو، ده‌ركه‌وتنی شینبونه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی و ئاوسان له قاچه‌كانی، مشتومڕی له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه هێنایه‌گۆڕێ.