ئه‌رته‌شی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، درۆنێكی "دوژمن"یان له ناوچه‌ی قشم خستۆته‌خواره‌وه.
ئاوێنه: راگه‌یاندنی ئه‌رته‌شی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، درۆنێكی "دوژمنی ده‌ستدرێژكاریی ئه‌مریكی-زایۆنی به سه‌ركه‌وتویی له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ئه‌رشته‌وه له ناوچه‌ی قشم خرایه خواره‌وه."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و درۆنه‌ی خراوه‌ته خواره‌وه له جۆری "ئۆربیته‌ر بوه."
میدیای ئێران چه‌ند وێنه‌و ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، وێنه‌و ڤیدیۆی "پارچه تێكشكێندراوه‌كانی درۆنه‌كه"ن كه له‌دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی له‌نێو ئاوه‌كانی كه‌نداودا دۆزراونه‌ته‌وه.