موحسێن ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشوی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جاری سێیه‌م خه‌ریكی خیانه‌تكردنه له دیپلۆماسییه‌ت.
ئاوێنه: موحسین ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشوی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران و خستنه‌ڕوی "داواكارییه زۆره‌كان"ه‌وه له دانوستانه‌كاندا بۆ جاری سێیه‌م خه‌ریكی خیانه‌تكردنه له دیپلۆماسییه‌ت.
ره‌زایی نوسیویه‌تی "وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جاری سێیه‌م خه‌ریكی خیانه‌تكردنه له دیپلۆماسییه‌ت. ئه‌و له‌ڕێگه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی و داواكارییه زۆره‌كانه‌وه له دانوستانه‌كاندا، زیاتر له رابردو سه‌لماندی كه پیاوی دانوستان نییه‌و ئامانجی دیكه‌ی هه‌ن."
دوای ئه‌وه‌ی موجته‌با خامنه‌یی وه‌كو رێبه‌ری نوێی ئێران دیاریكرا، میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه موجته‌با خامنه‌یی، موحسین ره‌زایی وه‌كو راوێژكاری سه‌ربازی خۆی دیاریكردوه.
به‌رپرسانی ئێران چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئه‌مریكا، هه‌م له كاتی جه‌نگی دوانزه رۆژه‌داو هه‌م له‌م جه‌نگه‌ی دواییدا له‌میانی دانوستانه‌كاندا هێرشی كردۆته سه‌ر ئێران و "خیانه‌تی له دیپلۆماسییه‌ت كردوه."