ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له 24 سه‌عاتی رابردودا به‌هۆی هێرشێكی موشه‌كی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له كوێت، ژماره‌یه‌ك ئه‌مریكی برینداربون كه برینه‌كانیان سوكه.
ئاوێنه: ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشێكی موشه‌كی بالیستی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كوێت، ژماره‌یه‌ك ئه‌مریكی به‌سوكی برینداربون و هه‌روه‌ها زیانیش به‌ر دو درۆن له جۆری ئێم كیو9 ریپه‌ر كه‌وتوه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی كوێت، موشه‌كه ئێرانییه‌كه‌ی كردۆته ئامانج و تێكیشكاندوه به‌ڵام پارچه‌كانی موشه‌كه له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌لی سالم كه‌وتونه‌ته خواره‌وه‌و ئه‌و زیانانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌و هۆیه‌وه، پێنج ئەمریکی، کە به‌ڵێنده‌رو سه‌ربازن، بە سوکی بریندار بون. هەروەها درۆنێکی جۆری ریپەر بەتەواوی تێکشکاوە و یەکێکی دیکەش زیانی گەورەی بەرکەوتوە، کە تێچوی دروستکردنی هەر یەکێک لەو درۆنانە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلارە.