ئەفسەرێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل راگەیاند، ئاگربەست بۆ ماوەی ٦٠ رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە و ئەگەر ئێران لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە و یۆرانیۆمەکەی لە دەستبێت شکستی سەرەکی وڵاتەکەی و ئەمریکا دەبێت.
ئاوێنە: رۆژنامەی مەعاریو لەزاری ئەفسەرێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل کە سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێرانی دەکرد، رایدەگەیەنێت "هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا دێتە ئاراوە یان نا؛ لە ئیسرائیلدا باوەڕی باڵادەست ئەوەیە کە ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا خەریکی داڕشتنەوەیین، خراپە، لە ڕاستیدا زۆر خراپە".
وتیشی "چونکە ئاگربەست بۆ ٦٠ ڕۆژی دیکە درێژکراوەتەوە، لە کاتێکدا ئەمریکا و ئیسرائیل بە کردەیی هیچ پێشکەوتنێکیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی جەنگدا بەدەست نەهێناوە".
بە وتەی ئەو "ئەگەر حکومەتی ئێران لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و یۆرانیۆمی پیتێنراو لە دەستیاندا بمێنێت، ئێمە ناگەینە هیچ کام لە ئامانجەکانی جەنگ".
"ئێستا ڕوونە کە تەنیا یەک براوە لەم جەنگەدا هەیە و پێدەچێت ئەو براوەیە نە ئەمریکا بێت و نە ئیسرائیل". رۆژنامەی مەعاریو وای بڵاوکردووەتەوە