سێنتکۆم: کەشتیەکمان کە کەنداوی عومان کردە ئامانج کە بەرەو ئێران دەڕۆشت
  2026-05-30       165       

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە کەشتییەکی بازرگانییان بە ئاڵای گامبیاوە لە کەنداوی عومان کردووەتە ئامانج، چونکە بەرەو کەنداوی ئێران ویستویەتی گەمارۆی دەریایی بشکێنیت.

 

ئاوێنە: سێنتکۆم ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا وتی "هێزە ئەمریکییەکان ئەمڕۆ کەشتیی 'لیان ستار'ـیان لەکاتی جووڵە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بەرەو یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران ناسیوەتەوە و زیاتر لە ٢٠ جار هۆشدارییان داوەتە ستافەکەی".

بەوتەی ئەم دامەزراوە سەربازییە، دوای ئەوەی ستافی کەشتییەکە گوێیان بە هۆشدارییەکان نەداوە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە تەقاندنی مووشەکێکی "هێڵفایەر" بۆ ژووری بزوێنەری کەشتییەکە، لەکاری خستووە.

سێنتکۆم باسی لەوەشکردووە، ئەو کەشتییە چیتر بەرەو ئێران لە جووڵەدا نییە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "لەکاتی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران، هێزە ئەمریکییەکان پێنج کەشتیی بازرگانییان لەکار خستووە و ١١٦ کەشتیی دیکەشیان ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوەکەیان کردووە".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×