عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، دانوستان و ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه‌و نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌باره‌ی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وت، دانوستان و ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كان به‌رده‌وامه‌و تا ئه‌و كاته‌ی نه‌گه‌نه ئه‌نجامێكی دیاریكراو نابێت له‌باره‌یانه‌وه بڕیار بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، هه‌مو ئه‌وه‌ی له میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌نگۆیه و نابێت بایه‌خی پێ بدرێت تا ئه‌و كاته‌ی به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گه‌ین.