نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و حكومه‌تی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی ئێران ئینته‌رناشناڵ ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه گوایه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران كردوه.
ئاوێنه: مه‌هدی ته‌باته‌بایی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس وتی "پڕوپاگه‌نده‌ی ماڵپه‌ڕێكی بێ ئابڕوی ده‌ره‌كی، یارییه‌كی پێكه‌نیناوی میدیاییه.. ئاواتی خۆیان له‌بری راستی بڵاوكردۆته‌وه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "سه‌رۆك كۆمار مه‌سعود پزیشكیان له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك پاشه‌كشه ناكات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران له رێگه‌ی هاوده‌نگی و به‌رگریدا هه‌نگاوێك ناگه‌ڕێنه دواوه."
مه‌هدی ته‌باته‌بایی وتوشیه‌تی "هیوای خۆیان بۆ شكاندنی یه‌كێتیی گه‌لی ئێران ده‌به‌نه گۆڕ."
هاوكات ئه‌لیاس حه‌زره‌تی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس نوسیویه‌تی "سه‌رۆك كۆمار پزیشكیان به‌ته‌واوه‌ی توانای خۆیه‌وه سه‌رقاڵی به‌دواداچونی كاروباری وڵات و خزمه‌تكردنه به خه‌ڵك."
وتوشیه‌تی، "له‌م مانگانه‌ی دواییدا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره میدیاكانی ده‌ره‌وه‌و هاوئاوازه‌كانیان ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌نگۆیه كه هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌و پێشتریش چه‌ندین جار ره‌تكراوه‌ته‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه داده‌ڕێژن زیاتر له‌وه خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ بن، هیوایان به دروستكردنی ناسه‌قامگیری و ناكۆكی و درزه له یه‌كێتیی گه‌لدا، كه بێگومان شكست ده‌خۆن."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی ئێران ئینته‌رناشناڵ بڵاویكرده‌وه كه مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا كه ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌ی كردوه، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی كردوه.
به‌پێی ئێران ئینته‌رناشناڵ پزیكشیان له نامه‌كه‌یدا هۆشداری داوه كه ئیداره‌دانی حكومه‌تی له رێڕه‌وی خۆی ده‌رچوه‌و جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی به‌شێكی تایبه‌ت له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداراندان.