دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای كردوه گۆڕانكاری له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌قی پێشنیاری رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، میدیای ئێران ده‌ڵێت، تارانیش گۆڕانكارییه‌كانی خۆی له ده‌قه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه له‌باره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا كه تره‌مپ داوایكردوه گۆڕانكاری له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پێشنیاری رێككه‌وتنه‌كه‌یاندا بكرێت له‌گه‌ڵ ئێران، وتی، ئاڵوگۆڕی ده‌ق و په‌یامه‌كان به‌رده‌وامه‌و ئێرانیش بێگومان گۆڕانكارییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ده‌قی پێشنیاره‌كه‌وه ده‌سه‌پێنێت و هێشتا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به ئاژانسی ته‌سنیمی وتوه، بنه‌ماكه بۆ ئێران ده‌قی پێشنیاره‌كه كه خۆمان قبوڵمان بێت و سه‌پاندنی گۆڕانكاری له لایه‌ن تره‌مپه‌وه، به‌واتای ئه‌وه نییه كه ئێران قبوڵی ده‌كات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران بۆ دۆخی نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتنیش ئاماده‌یه.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی تره‌مپ داوایكردون خۆیان ده‌بیننه‌وه له قورستركردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌و ئه‌و چوارچێوه‌ی پێشنیاری رێككه‌وتنه‌كه كه ده‌ستكاری كراوه بۆ ئێران نێردراوه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ داوای به‌هێزكردنی بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه و یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی كردوه.