ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، نزیك له سوپای پاسداران، بڵاویكرده‌وه، تیمی دانوستانكاری ئێران، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راده‌گرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له لوبنان.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، "بەهۆی بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان و بە سەرنجدانی ئەوەی کە لوبنان بەشێک بوە لە مەرجەکانی پێشوەخته‌ی ئاگربەست و لە ئێستاشدا ئەم ئاگربەستە لە هەمو بەرەکاندا، لەوانەش لوبنان، پێشێلکراوە، تیمی دانوستانکاری ئێرانی گفتوگۆکان و ئاڵوگۆڕکردنی ده‌قی پێشنیاره‌كان لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە ڕادەگرێت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە دەستدرێژکارانە و دڕندانەکانی سوپای زایۆنی لە غەززە و لوبنان و پێویستیی کشانەوەی تەواوەتیی سوپای ڕژێمەکە لەو ناوچانەی لە لوبنان داگیری کردون، لەلایەن بەرپرسان و دانوستانکارانی ئێرانییەوە جەختی لێ کراوەتەوە؛ تا ئەو کاتەش کە ڕای ئێران و به‌ره‌ی مقاوه‌مه لەم بوارەدا جێبەجێ نەکرێت، هیچ گفتوگۆیەک لەئارادا نابێت."
به‌پێی ئاژانسه ئێرانییه‌كه، "هەروەها، بەرەی مقاوه‌مه و ئێران بڕیار و پێداگریی خۆیان بۆ داخستنی تەواوەتیی گەروی هورمز و چالاککردنی بەرەکانی دیکە لەوانەش گەروی بابولمەندەب، بە مەبەستی سزادانی زایۆنییه‌كان و لایەنگرانیان، خستوەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیانەوە."