قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری بۆردومانی به‌یروت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه،هۆشداری ده‌ده‌ینه هاوڵاتیانی باكوری ئیسرائیل و شارۆچكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته كه ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت زیانیان به‌ربكه‌وێت با ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ئاوێنه: قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌درێژه‌ی خراپه‌كارییه‌كانیدا له‌ناوچه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر به‌یروت و ده‌وروبه‌ری كردوه و داوای له هاوڵاتیان كردوه كه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ڕوانگه‌ی پێشێلكردنی چه‌ند باره‌ی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی نه‌ته‌نیاهودا، ئه‌وا هۆشداری ده‌ده‌ینه دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكور و شارۆچكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل كه ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت زیانیان پێ بگات با ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهو له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، فه‌رمانی داوه به هێرشكردنه سه‌ر ئامانجێك له باشوری به‌یره‌وت.