دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند هیچ شتێکی لە ئێرانییەکانەوە پێنه‌گه‌یشتوه سەبارەت بە ڕاگرتنی دانوستانه‌كانیان لەگەڵ وڵاته‌كه‌ی، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە بێدەنگی ئاساییە و ئاماده‌یه چاوه‌ڕێ بكات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز، وتی، ئێرانییەکان لە دانوستاندا باشترن وەک لە شەڕکردن، بەڵام ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه کە ئەوان دانوستانه‌كانیان راگرتبێت.
تره‌مپ وتیشی، "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت راستییه‌كه بزانن ئه‌وه‌یه كه پێموایه ئێمه زۆر قسه‌مان كردوه، پێموایه بێده‌نگبون زۆر باشتره، ده‌كرێت ئه‌و بێده‌نگبونه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت."
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئەمە بەو مانایە نییە کە ده‌ست ده‌كه‌ین به بۆردومانكردنی هه‌مو شوێنێك له‌وێ(ئێران). ئێمە تەنیا بێدەنگ دەبین. گه‌مارۆكه‌شمان وەک خۆی دەهێڵینەوە."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی "پێموایه ده‌توانم تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان بیانه‌وێت چاوه‌ڕێ بكه‌م. ئه‌وان سامانێكی زۆر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن."
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ ئاژانسی ته‌سنیم، نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، كه تیمی دانوستانكاری ئێران گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راگرتوه، ئەوەش دوای ئەوەی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی کرد هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر لوبنان زیاتر بكه‌ن.