دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی باڵاوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ حزبوڵا كردوه‌و رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی له‌نێوان هه‌ردولا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، وتی "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامدا: هیچ هێزێک نانێردرێت بۆ بەیروت و هه‌مو ئەو هێزانەشی کە لە ڕێگادابون، گەڕێندراونەتەوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بە هەمان شێوە، لە ڕێگەی چەند نوێنەرێکی باڵاوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ حزبوڵا هەبو، رازی بون له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی، ئیسرائیل هێرشیان نەکاتە سەر و ئەوانیش هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل."