​"بووکەڵە" نەک سەرۆک وەزیران.. سەرکردەکانی ئیسرائیل هێرشێکی بێ وێنە دەکەنە سەر نەتانیاهۆ
  2026-06-02       143       

​ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، شەپۆلێک لە ڕەخنەی توندی بەرپرسان و ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیلی بەرامبەر بە بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران لێکەوتەوە، ئەمەش لە پاش هەڕەشەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر باشووری بەیرووت.

ئاوێنە: ​بە خێرایی کاردانەوەی تووڕە بەرامبەر بە نەتانیاهۆ سەریهەڵدا، دوای ئەوەی داواکارییەکەی سەرۆکی ئەمریکای پەسەندکرد بۆ ڕاگرتنی هێرشکردنە سەر بەیرووت و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵڵا لە لوبنان.

​یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، کە ئەمە "دەوڵەتێکە بە تەواوی خراوەتە ژێر وەسیەت و سەرپەرشتییەوە"، وەک ئاماژەیەک بۆ ملکەچبوونی نەتانیاهۆ بۆ ڕێنماییەکانی ترەمپ.

​لە لای خۆیەوە، ئەڤیگدۆر لیبەرمان، سەرۆکی حزبی "ئیسرائیل ماڵمانە"، هێرشی کردە سەر نەتانیاهۆ و بە "بووکەڵە" نەک "سەرۆک وەزیران" وەسفی کرد، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم" بڵاویکردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×