ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەکەوە نەرمی دەنوێنێت
  2026-06-02       312       

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران نەرمی نواندووە لەسەر هەندێک لایەنی بەرنامە ئەتۆمیەکە کە پێشتر خۆی لە باسکردنی پاراستبوو.

 

ئاوێنە: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران (سێنا)دا ڕایگەیاند "هێشتا ئێران ژمارەیەکی زۆر درۆنی لەبەردەستدایە، بەڵام توانای بەرپەرچدانەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە".

رۆبیۆ لەبارەی دانوستانی هەردوو وڵات دەڵێت "ئەمریکا هێشتا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئێران و ئەو ئەگەرە هەیە کە تاران ڕازی بووبێت بچێتە ناو گفتوگۆوە لەسەر ئەو بەشانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە پێشتر لە دانوستانەکاندا خۆی لە باسکردنیان دەپاراست".

"ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکرێت ئەمڕۆ، بەیانی یان هەفتەی داهاتوو ڕوو بدات". وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وای وت

پێشتر ئاژانسی هەواڵی فارس کە سەربە سوپای پاسدارانە، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو دانوستانەکەوە رایگەیاندبوو، ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی یاداشتنامەکە چەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە. بەڵام وەکو رۆبیۆ لە لێدوانەیدا ئاشکرایکردووە، "ئێمە خەریکی دانوستانین لەگەڵ ئێران".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×