ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە دوورگەی قشم
  2026-06-03     

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی بەرگرییان بۆسەر بنکەیەکی کۆنترۆڵی زەمینی سەربازیی ئێران لەدورگەی قشم ئەنجامداوە، ئەمەش دوای ئەوەی بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەی کەنداو ڕوبەڕوی هێرشی موشەکی‌و درۆنی ئێرانی بونەته‌وە.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى بەیاننامەکەی سێنتکۆم، هێرشەکەی سەر دورگەی قشم، وەک وەڵامێک بوە بۆ پاراستنی هێزەکانیان، دوای ئەوەی ئێران چەندین موشەک‌و درۆنی ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا لەکوه‌یت‌و بەحرەین کردبوو.

وه‌كو ئاشكراكراوه‌، سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئەمریکا توانیویەتی زۆربەی هێرشەکان پوچەڵبکاتەوەو هیچ زیانێکی گیانی لەڕیزی سەربازانی ئەمریکیدا تائێستا تۆمارنەکراوە.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییە خێرایانه‌، دۆخێکی توندی دڵڕاوکێی لەناوچەکەدا دروستکردوەو دەستبەجێ کاریگەری کردوەتەسەر بازاڕەکان، بە شێوەیەک نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 1.47٪ بەرزبوەوه‌و ته‌نها به‌رمیلێك له‌نه‌وتى خاو گەیشتە سەروی 97 دۆلار.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×