عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌جێ و به‌توندی وه‌ڵامده‌درێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، هێزه چەکدارەکانمان لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆدا، خەریکی ئەنجامدانی هێرشی بەرگریین دژی ئەو شوێنانەی کە ڕێگە بە ئه‌مریكا دەدرێت به‌كاریان بهێنێت بۆ هێرشكردنه كه‌شتییه مه‌ده‌نییه‌كان و پێشێلكردنی ئاگربه‌ست.
عراقچی جه‌ختی كردۆته‌وه "هەر جۆرە کرده‌وه‌یه‌كی دوژمنکارانە، روبه‌ڕوی وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێ و توند ده‌بێته‌وه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، "ئەوەی کە گەمارۆکان و شەڕ نەیانتوانی بەدەستی بهێنن، بە شەڕی زیاتر بەدەست نایەت."
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە باشوری ئێران، تاران لە بەرامبەردا بە درۆن و موشەک هێرشی کردە سەر کوێت و بەحرەین.
کوێت رایگه‌یاندوه، بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی وڵاته‌كه‌ی، کەسێک کوژراوە و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش برینداربون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئێرانی ره‌تكردنه‌وه كه گوایه ئه‌مریكا خاكی كوێت به‌كارده‌هێنێت بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران.