وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان تێرمیناڵی گه‌شتیارانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت نه‌كردۆته ئامانج و وێرانبونی تێرمیناڵه‌كه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی پاتریۆتی ئه‌مریكییه‌وه بوه.
ئاوێنه: حسێن موحیبی، وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی، به‌دواداچون و لێکۆڵینەوەکانمان سەبارەت بە پێكانی تێرمیناڵی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی کوێت نیشانی دەدەن، کە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئه‌و شوێنه‌ی نه‌كردۆته ئامانج.
وتوشیه‌تی، وێرانبونی تێرمیناڵی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت بەهۆی هەڵەی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی موشه‌كی پاتریۆتی ئەمریکییەوە بوە، کە دوای شکستهێنانیان لە ڕێگری‌کردن لە موشەکەکانی ئێران، كه‌وتونه‌ته سه‌ر تێرمیناڵه‌كه.