فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم بانگه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێران ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشی نەکردوەتە سەر تێرمیناڵی گه‌شتیاران له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت، بەڵکو زیانەکان بەهۆی موشەکێکی دژە-موشەکی ئەمریکییەوە كه‌وتونه‌ته‌وه. ئەمە بەتەواوه‌تی درۆیه.
وتوشیه‌تی، ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێران بە چه‌ند درۆنێك هێرشی کردوەتە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکە، لە کارێکی بەئەنقەست، پلانداڕێژراو و بێ پاساودا.
پێشتر حسێن موحیبی، وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی، به‌دواداچون و لێکۆڵینەوەکانمان سەبارەت بە پێكانی تێرمیناڵی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی کوێت نیشانی دەدەن، کە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئه‌و شوێنه‌ی نه‌كردۆته ئامانج.
وتوشیه‌تی، وێرانبونی تێرمیناڵی گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كوێت بەهۆی هەڵەی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی موشه‌كی پاتریۆتی ئەمریکییەوە بوە، کە دوای شکستهێنانیان لە ڕێگری‌کردن لە موشەکەکانی ئێران، كه‌وتونه‌ته سه‌ر تێرمیناڵه‌كه.