دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاردانه‌وه‌یدا ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت بۆ سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته جه‌نگییه‌كانی و ده‌نگدانه‌كه به "بێ‌مانا" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، رێك له ناوه‌ڕاستی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و كاره‌یان كردوه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، وتی، دوێنێ، لە دەنگدانێکی بێمانادا، له ئەنجومەنی نوێنەران، چوار کۆماریخوازی خراپ و سەرجەم دیموكراته گه‌مژه‌كان دەنگیان دا بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتە جه‌نگییه‌كانم، ڕێک لە ناوەڕاستی کۆتا دانوستانەکانمدا بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
وتوشیه‌تی، کێ کارێکی ئاوا نانیشتمانی دەکات؟ ئەوان دەزانن دانوستانەکان لە چ قۆناغێکدان. دیموکراتەکان به كاریگه‌ری نه‌خۆشی رقهه‌ڵگرتن له تره‌مپ ده‌جوڵێنه‌وه، ئەوان پێیان باشترە وڵاتەکەمان شکست بھێنێت، نەک سەرکەوتنێکی تر لەو چەندین سەرکەوتنانە ببەخشنە من.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەو چوار کۆماریخوازەش، چیرۆکێکی تەواو جیاوازیان هه‌یه، ئه‌وان خۆده‌رخه‌رن و پێویستە شەرم لە خۆیان بکەن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، دوێنێ چوارشه‌ممه، له هه‌نگاوێكی كه‌م وێنه‌دا، ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێك دا كه ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیاره‌كه، ناتوانێت تره‌مپ پابه‌ند بكات به كۆتاییهێنان به جه‌نگ و زیاتر وه‌كو ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ره‌مزیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه دژبه سیاسه‌ته جه‌نگییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له به‌رامبه‌ر ئێران.