فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی هێزه‌كانیاندا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ رێگه‌یان به 36 كه‌شتی هه‌ڵگری هاوكارییه مرۆییه‌كان داوه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌ماوه‌ی گه‌مارۆكه‌دا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 4ی حوزه‌یران، هێزه‌كانیان ئاڕاسته‌ی 127 كه‌شتی بازرگانیان گۆڕیوه، 6 کەشتی سەرپێچیکاریان لەکارخستون و ڕێگەیان بە تێپەڕبونی 36 کەشتی داوە کە هه‌ڵگری هاوکاریی مرۆیی بون.