عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته‌ی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری پێشوی ئێران كرایه ئامانجی بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل، "من له نوسینگه‌كه‌ی بوم و زیاتر بیرم لای ئه‌و بو تا گیانی خۆم."
ئاوێنه: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌یادینی لوبنانی وتی، لەبیرتانە رۆژی پێنجشەممە دانوستان هەبو لە جنێڤ، رۆژی هه‌ینی گەڕامەوە بۆ تاران و رۆژی شەممە روداوەكە رویدا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، رۆژی شەممە كاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی چوم بۆ نوسینگەی رێبەری باڵا، وادەی دیدارم هەبو لەگەڵ یەكێك لە بەرپرسەكان لەوێ، بۆ ئەوەی راپۆڕتێك پێشكەش بكەم لەبارەی كۆبونەوەكانی جنێڤ و ئەوەی لەوێ روویدا .
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەو باڵەخانەیەی ئێمەی تیادابوین كرایە ئامانج، بەڵام ئەوبەشەی ئێمەی لێبوین سەلامەت بو، بەشەكەی تری باڵەخانەكە وێرانكرا، لەكاتی تەقینەوەكەدا لەوێ بوم، یەكەم شتێك به‌بیرمدا هات لەوكاتەدا دەبێت دۆخی رێبه‌ری باڵا چۆنبێت، ئومێدەواربووم لەوكاتەدا لە نوسینگەی نەبوبێت، بەڵام بەپێودانگی بەرێوەچوونی رێوشوێنی كارەكان هەستمكرد لەوێیە.
عراقچی راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئەمریكییەكان لەوماوەیەدا هێزێكی زۆریان بڵاوەپێكردبو، ئەگەری رودانی جەنگ بەهێزبو، به‌ڵام عه‌لی خامنه‌یی رازی نه‌بوه له په‌ناگه‌كان بێت و چۆته نوسینگەكه‌ی.
وتیشی، دوای ئەوەی لەژێر داروپەردوی باڵەخانەكە هاتمە دەرەوەو گەڕامەوە بۆ بارەگای وەزارەتی دەرەوە، بۆ ماوەی 40 رۆژ نەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، رۆژی یەكەم و دوەم زۆر نیگەران بوم لەبارەی دۆخی رێبەری باڵا، تا ئەوكاتەی هەواڵی كوژرانی پشتڕاستكرایەوە.
ئه‌وه‌شی وت، بە دڵنیایی كۆماری ئیسلامی لەوە بەهێزترە لەسەر كەسەكان راوەستابێت، دەستبەجێ دەستكرا بە هەڵبژاردنی رێبه‌ری نوێ، خامنەیی لاو له‌جێگه‌ی خامنه‌یی به‌ته‌مه‌ن، هەڵبژێردرا.
عراقچی وتیشی، بە دڵنیایی هەرگیز كاتی بۆردومانەكەم لەبیرناچێتەوە، زیاتر خەمی گیانی رێبەری باڵام بو لە ژیانی خۆم.
به‌قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌و روداوه بوه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژوی ئێرانداو ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی به جیهان نیشاندا و به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی ئه‌وانی دیكه‌وه كه پێیان وابو ئه‌م روداوه ده‌بێت مایه‌ی لاوازبون و كه‌وتنی ئێران، رێك به‌پێچه‌وانه‌وه بوه خاڵی به‌هێز بۆ ئێران.