دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستیان به رێككه‌وتن نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی له‌باره‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانه‌وه ره‌تیكرده‌وه پێویستیان به رێككه‌وتن هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
تره‌مپ وتی "ئێستا ده‌توانین (یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه) به‌ده‌ستبهێنین. پێموانییه ئه‌وان (ئێرانییه‌كان) بتوانن رامانبگرن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنین، به‌ڵام پێویست به‌وه ناكات. چونكه یۆرانیۆمه‌كه له‌ژێر داروپه‌ردودایه."
تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پلانێكی سه‌ربازییان نهێنییان هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ست به‌سه‌ر یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران‌دا بگرن، بەڵام لەبەر ئاڵۆزیی و مەترسییەکانی، بژاردەکەی رەتکردوەتەوە.
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، خوازیاری ئه‌وه نییه له‌گه‌ڵ موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران‌دا كۆببێته‌وه. به‌ڵام وتیشی، ئه‌گه‌ر واشنتۆن و تاران بگه‌نه رێككه‌وتن ده‌كرێت له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه، "ئه‌گه‌ر كۆبوینه‌وه... رێزی لێده‌گرم."