جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، تاران داوای ئه‌وه‌ی كردوه كه له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، 50%ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئازادبكرێن.
ئاوێنه: كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌ندامی تیمی دانوستانكاری ئه‌و وڵاته له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی میهر وتویه‌تی، پێداگری ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، 50%ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئازادبكرێن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و پاره بلۆككراوه‌كانی دیكه‌ش كه ده‌مێننه‌وه ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئازادبكرێن كه له دیدی ئێمه‌وه نابێت زیاتر بێت یه‌ك یان دو مانگ.
به‌قسه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی تاران، "یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كی و گرنگه‌كان"ی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو وتوشیه‌تی، "چه‌ند له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ده‌بێت سه‌ره‌تا ئازادبكرێت و چه‌ندیشی بمێنێته‌وه بۆ پاش ماوه‌یه‌ك له گفتوگۆ، بابه‌تێكه كه جێی دانوستانه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا جه‌ختی كردۆته‌وه كه بڕیار نییه له قۆناغی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی، هیچ پاره‌یه‌كی ئێران ئازادبكرێت.
تره‌مپ پێشتر وتی، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران رێكبكه‌وم، رێككه‌وتنێكی باش و گونجاو ده‌بێت، نه‌ك وه‌كو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی باراك ئۆباما كردی و دنیایه‌ك پاره‌ی نه‌حتینه‌ی پێشكه‌ش به ئێران كرد.