وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا پێشنیار ده‌كات "په‌یمانی په‌لامارنه‌دانی یه‌كتر" له‌نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیمزابكرێت.
ئاوێنه: سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ریاگه‌یاندوه، په‌یمانێكی "پەلامارنه‌دانی یەکتر" دەکرێت یەکەم هەنگاوی گرنگ بێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی.
لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لە پاڵ ئەم پەیماننامەیەدا "دەکرێت هەنگاوی تەواوکاری دیكه‌ش بنرێن."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا له‌باره‌ی هه‌نگاوه ته‌واوكارییه‌كان و وتی، ئه‌م بابه‌ته دەکرێت "ڕێککەوتن لەسەر شەفافیەت لە چالاکییە سەربازییەکان و سنوردارکردنی كرده‌وه سەربازییەکان" و چه‌ند پرسێكی دیكه لەخۆبگرێت، کە لە کۆتاییدا یارمەتیدەر دەبن بۆ بەهێزکردنی متمانەی قۆناغ بە قۆناغی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی له ناوچەکە.