رافائیل گرۆسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پێی وایه دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران باشترین بژارده له‌ناوبردنی یۆرانیۆمه‌كه‌یه‌تی چونكه به‌بڕوای ئه‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه ئه‌سته‌مه.
ئاوێنه: رافائیل گرۆسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا وتی، ئێمە له‌ئێستادا بەشدار نین له دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا، به‌ڵام دەزانین نزیكن له‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
گرۆسی جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت قه‌یرانی ئێران و ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
وتیشی، له دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران باشترین بژارده ئه‌وه‌یه یۆرانیۆمه پیتێندراوه ئاست به‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته له‌ناوببرێت یاخود ئاستی پیتاندنه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، چونكه له‌ڕوی كردارییه‌وه گواستنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم باسی له‌وه‌ش كرد، دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئاژانسه‌كه‌یان لە ناوخۆی ئێران مەرجی پێشوەختەیه بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە له‌ڕوی ته‌كنیكییه‌وه.
وتیشی، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین كه یۆرانیۆمه به‌رز پیتێندراوه‌كه له شوێنی خۆی بێت له‌ناو ئێران و نه‌گوازراوه‌ته‌وه، ده‌بێت رێگه‌مان پێ بدرێت ده‌ستمان پێی بگات بۆ ئه‌وه‌ی له بڕه‌كه‌ی دڵنیا ببینه‌وه.