سوپاسالاری به‌ریتانیا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی له سه‌رده‌می جه‌نگی سارده‌وه، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدار نه‌بوه.
ئاوێنه: ژه‌نه‌راڵ ریچارد نایتۆن، سوپاسالاری به‌ریتانیا له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی بی بی سی، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له دوای جه‌نگی سارده‌وه، ئێستا زیاتر له هه‌ر كاتێك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه.
ژه‌نه‌راڵ ریچارد وتیشی، ئه‌مه مه‌ترسیدارترین سه‌رده‌مه كه من بینیومه.
به‌قسه‌ی ئه‌و، له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، فڕۆكه ستراتیژیه‌كانی روسیا، هێنده‌ی هه‌مو ساڵی رابردو، بواری ئاسمانی به‌ریتانیایان به‌زاندوه.
هۆشداریشی دا كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه روسیا "هێڵی سور ببه‌زێنێت."