ئەکسیۆس: دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام ناکۆکییەکان بەردەوامن
  2026-06-05     

ڕۆژی هەینی، ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی، و ئاماژەی بەوەشکردووە کە دانوستانکارانی ئەمریکی، ستیڤ ویتکۆف و جارد کوشنەر، لەگەڵ شارەزایانی ئەتۆمی ئەمریکی کۆبوونەتەوە.

ئاوێنە: ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە گواستییەوە کە "کوشنەر و ویتکۆف دوێنێ لەگەڵ شارەزایانی ئەتۆمی لە تاقیگەی نیشتمانی لە ویلایەتی تێنسی کۆبوونەتەوە".

بەرپرسەکان جەختیان لەوە کردەوە کە "هێشتا ناکۆکی لە نێوان واشنتۆن و تاران هەیە سەبارەت بە ژمارەیەک لە وردەکارییەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە"، و ئاماژەیان بەوەشدا کە "دانوستانەکان لە قۆناغی کۆتاییدان، و ڕوون نییە ئایا دەگەینە ڕێککەوتن یاخود نا".

هەروەها بەرپرسەکان ئەوەشیان وت کە "کۆبوونەوەی ویتکۆف و کوشنەر لەگەڵ شارەزایانی ئەتۆمی بەو واتایە نایەت کە ڕێککەوتن ڕوودەدات"، بەڵام ڕوونیانکردەوە کە "کۆبوونەوەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی دانوستانەکان لە قۆناغێکی جدییدان".

دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامن لە کاتێکدا ناکۆکی هەیە لەسەر پارە سڕکراوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات.

ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا باسیان لەوە کردووە کە ئێران داوای قەرەبوویەکی دارایی دەستبەجێ بە بڕی ١٢ ملیار دۆلار دەکات لە کاتی واژۆکردنی هەر ڕێککەوتنێکی سەرەتاییدا، لە کاتێکدا واشنتۆن پێی باشترە ئازادکردنی پارەکان ببەسترێتەوە بە ئاستی پابەندبوونی تاران بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە.

سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن، لە کاتێکدا ئیدارەی ئەمریکا بە یەکێک لە گرنگترین کارتەکانی فشار دەزانێت کە لە دانوستانەکانی ئێستای تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا بەکاری دەهێنێت.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×