قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران له گه‌روی هورمز باج له عێراق ده‌سه‌نێت له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كانی.
ئاوێنه: قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، پێشتر ئێران رایگه‌یاندوه كه عێراقی به‌خشیوه له رێكاره‌كانی تێپه‌ڕبون له گه‌روی هورمزدا.
وتوشیه‌تی، ئه‌و قسه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن عێراق باج ده‌دات به ئێران له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كانی، ده‌نگۆی درۆن و درون له راستی.