وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی سوپای ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ڕادارییەکان و چاودێری کەناراوەکان لە ناوچەی سیریک و دوورگەی قەشم، بە "پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست" وەسفکرد.
ئاوێنە: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئەو دامەزراوەیانەی کراونەتە ئامانج، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات و ئاسایشی کەشتیوانییان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لە ئەستۆ بووە".
وەزارەتەکە ئەم هێرشەی بە درێژەی "ڕەفتارە دوژمنکارانە و ئیستفزازییەکانی" ئەمریکا دژی ئێران زانی و ئەوەشی خستەروو کە ئەم هەنگاوە نیشاندەری بێبایەخیی حکومەتی ئەمریکایە بەرامبەر بە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و "میساقی" نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەچوارچێوەی "مافی بنەڕەتیی بەرگریی ڕەوا"ـدا وەڵامی ئەم هێرشەیان داوەتەوە و نەیانهێشتووە ئامانجەکانی هێرشەکە بەدی بێت.
"ئەم هێرشە پێشێلکردنی چەندبارەی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە، واشنتۆن بە کارەکانی ئاسایشی ناوچەکەی ڕووبەڕووی مەترسی جیدی کردووەتەوە و بەرپرسیارێتی هەموو لێکەوتەکانی ئەم کارانە و هەر ئەگەرێکی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکایە". وەزارەتی دەرەوەی ئێران وای نوسیوە