وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتە تاران
  2026-06-06     
وەزیری ناوخۆی پاکستان

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند، موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، گەیشتووەتە تاران و بڕیارە لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

 

ئاوێنە: ئاژانسی تەنسیم کە سەبر سوپای پاسدارانی ئێرانە راشیگەیاندووە، وەزیری ناوخۆی پاکستان پێش گەشتەکەی بۆ تاران لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، کۆبووەتەوە و لەو دیدارەدا، کۆمەڵێک ڕێنمایی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئێران و پڕۆسەی ڕاوێژکارییە پەیوەندیدارەکان بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وەرگرتووە.

هاوکات هەندێک لە میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، وەزیری ناوخۆی پاکستان پەیامێکی بۆ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵگرتووە، هەرچەندە تائێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی گریمانە بۆ کراوی ئەو پەیامە بڵاونەکراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، موحسین نەقەوی بۆ جاری دووەمە لەماوەی یەک هەفتەدا سەردانی ئێران بکات. لەو سەردانانەدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان، عەباس عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە و ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران کۆببوەیەوە.

جگە لەوەش لەگەڵ سەردانی وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ تاران، ڕودۆلف هێیکل، فەرماندەی سوپای لوبنان، بەرەو پاکستان بەڕێکەوتووە. سوپای بەیروتیش ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فیڵد مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی پاکستان ئەنجام دەدرێت.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×