دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وا له‌گه‌ڵ تاران كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاست به‌رزی ئه‌و وڵاته له‌ناوبه‌رن، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كه‌ن، ئه‌وان هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران لاوازتر ده‌كات تا ئه‌و راده‌یه‌كی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بتوانن بچنه نێو ئێران و یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه به‌ته‌نیا و به‌سه‌لامه‌تی ده‌ربهێنن. ده‌شڵێت، داوای ئه‌وه ناكه‌م كه لوبنان بەشێک بێت لە ڕێککەوتنێکی کورتخایەن لەگەڵ ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز، له‌باره‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاستی به‌رزی ئێران وتی، ئه‌گه‌ر بگه‌ین رێككه‌وتن، هه‌ردولامان پێكه‌وه ده‌چین و یۆرانیۆمه‌كه ده‌رده‌هێنین و له‌ناوی ده‌به‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه به‌توندی لێیان ده‌ده‌ین و تێكیان ده‌شكێنین به‌ڕاده‌یه‌ك كه خۆمان بتوانین به سه‌لامه‌تی و به‌ته‌نیا بچین بۆ ده‌رهێنانی یۆرانیۆمه‌كه‌یان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت به‌هۆی هێزی بۆشایی ئاسمانییه‌وه، چاودێری شوێنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكات به‌شێوه‌یه‌كی ورد.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تا ته‌واوبونی ئه‌ركه‌كه، هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه ده‌هێڵنه‌وه چونكه پێشی وانییه هێزه‌كانیان له مه‌ترسیدابن.
تره‌مپ له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئێران "زۆر نزیکن" لە واژۆکردنی رێككه‌وتنێك، بەڵام ئەو گوشار دەکات تاوەکو ئێران زیاتر ده‌ستبه‌رداری خواسته ئه‌تۆمییه‌كانی ببێت.
به‌قسه‌ی تره‌مپ له ره‌شنوسی پێشنیاری رێككه‌وتنه‌كه‌دا، پێشتر وه‌ها هاتبو كه ئێرانییه‌كان نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی "په‌ره‌پێبده‌ن"، "هه‌موان دڵیان به‌وه خۆش بو، ته‌نیا من نه‌بێت... من وتم: باشە، چی ڕودەدات ئەگەر ئەوان پەرەی پێ نەدەن، بەڵکو بڕۆن لە دەرەوە بیکڕن یان بەدەستیبهێنن؟" بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ زیادكردوه كه "مافی پەرەپێدان، کڕین، یان بەدەستهێنانیان نابێت."
وتیشی، ئێرانییەکان سەرەتا "کەمێک" دژایەتی ئەم داواکارییەیان کرد، "بەڵام دواتر وازیان هێنا و قبوڵیان کرد."
ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرکردایەتی نوێی ئێران بە "عه‌قڵانیتر و زۆر زیرەک" دەبینێت. وتیشی، موجتەبا خامنەیی کوڕی خامنەیی شوێنی باوکی گرتوەتەوە و "بەشێکە" لە پرۆسەی پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە، هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە دەرگای کراوەیە بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێران.
ترەمپ وتی"ئەگەر خۆی حەز بکات من ئامادەم، بەڵام بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەم لەگەڵ نەکردوە."
ترەمپ له‌باره‌ی موجته‌با خامنه‌ییه‌وه وتیشی "گەنجترە. پێم وایە عه‌قڵانیترە. بەسەختی بریندار بووە. کەواتە جۆرێک لە ئازایەتی تێدایه. زۆر کەس ئەگەر بەو سەختییە برینداربونایە، باسی ئەوەیان نەدەکرد کە 'پەیوەندیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان چۆنە؟' شتی تریان لە مێشک‌دا دەبو. بۆیە جۆرێک لە ئازایەتی هەیە."
ترەمپ ڕەتی کردەوە بەشێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بڵێت ئایا شوێنی تەواوی رێبه‌ری باڵای ئێران دەزانێت یان ئایا ئەو شوێنە لە ناو ئێراندایە یان نا. ئه‌و وتی "نامەوێت بڵێم ئایا دەزانم لەکوێیە یان نا، بەڵام ئەگەری زۆر هەیە کە بیزانم."
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئەمریکییەکان ئارامی زیاتریان هەبێت بەرامبەر بە ئێران و وتیشی، بەشێک لە ئاڵه‌نگارییه‌كانی داڕشتنی پلانێکی ئاشتی خێرا ئەوەیە کە پێویستی بە گۆڕینی تەواوەتی هەڵوێستی مێژویی و درێژخایەنی تاران هەیە بەرامبەر بە ئەمریکا.
تره‌مپ جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران‌دا بكرێت، پاره بلۆككراوه‌كانی ئه‌و وڵاته دەستبەجێ ئازاد ناکات.
به‌ڵام وتیشی، ئه‌و بابه‌ته "دواتر دێت. بەڵێ، ئەگەر ڕەفتاریان باش بێت، ئەگەر کارێکی باش بکەن، دەست بە قسەکردن دەکەین."
تره‌مپ وتیشی، داوا ناكات لوبنان به‌شێك بێت له رێككه‌وتنی كورتخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران.