قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته سه‌ر زاحیه‌ی باشوری به‌یروت، بێ وه‌ڵام نابێت.
ئاوێنه: كه‌مێك دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر زاحیه‌ی باشوری به‌یره‌وت، قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێرشه‌كه بێ وه‌ڵام نابێت.
پێشتر ئیسرائیل رایگه‌یاند، له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵادا، "ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی" ئه‌و حزبه‌یان له زاحیه‌ی باشوری به‌یروت كردۆته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئیبراهیم ره‌زایی، وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، له‌به‌ر "وه‌ڵامی توند‌و ئازارده‌ری ئێمه"، "ئه‌مشه‌و ئاسمانی سه‌رزه‌مینه داگیركراوه‌كان دابخه‌ن."