محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یره‌وت، بنكه‌و باره‌گاكانی هه‌ردو وڵات له ناوچه‌كه ده‌كاته ئامانجی ره‌وای هێزه‌كانیان. ده‌شڵێت، ئه‌و دو وڵاته ته‌نیا له زمانی هێز تێده‌گه‌ن.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یروت، وتی"نە پابەندی ئاگربه‌ستن و نە بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە. بە گەمارۆی دەریایی و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە لوبنان نیشانیاندا کە تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"گەمارۆی دەریایی دژ بە گەلی ئێران و گڵۆپی سەوزی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنی، باره‌گاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمریکا و ڕژێمەکە لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانجی ڕەوا. دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێمەش وەک هەمیشە کراوەیە."