فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر هۆشدارییان دابوه ئیسرائیل كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ندێك له ناوچه‌كانی وڵاته‌كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداریمان دابوه ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر به‌زاندنی هێڵه سوره‌كان و زیاتركردنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشوری لوبنان و زاحیه‌ی باشوری به‌یروت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پێشتر هۆشداریمان داب‌و كه له ئه‌گه‌ری فراوانكردنی ھێرشه‌كانی سه‌ر زاحیه‌ی به‌یره‌وت، چه‌ند ئامانجێك له ئیسرائیل بۆردومان ده‌كه‌ین.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه سوپای ئیسرائیل ده‌بێت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان و زاحیه‌ی به‌یروت رابگرێت و له ئه‌گه‌ری فراوانكردنی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر لوبنان یاخود وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئێران‌دا، گورزی توندتری لێده‌وه‌ه‌شێنین و هێرشی وێرانكه‌ری ده‌كه‌ینه سه‌ر.
به‌گوێره‌ی میدیای ره‌سمی ئێران، وڵاته‌كه‌یان ئه‌مشه‌و تاوه‌كو ئێستا، سێ زنجیره هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامداون.