دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پەیوەندی بە بنیامین نه‌تانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە دەکات و گوشاری لێ دەکات وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی ئێران نەداتەوە.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس وتی،"هه‌ر ئێستا پەیوەندی بە نه‌تانیاهووه دەکەم و پێی دەڵێم کە وەڵام نەداتەوە. هەر لایەک لەوان خۆشی خۆی کرد؛ ئیسرائیل هێرشی خۆی ئەنجامدا و ئێرانیش هێرشی خۆی کرد. ئێمە پێویستمان بە هێرشی تر نییە."
ئه‌مشه‌و ئێران چه‌ندین موشه‌كی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرد، سوپای پاسداران و قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا، رایانگه‌یاندوه، هێرشه‌كه وه‌ڵامدانه‌وه بوه بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان و زاحیه‌ی به‌یروت. سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه ئاسمانییه‌كانیان به چه‌ند موشه‌كێكی بالیستی هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی رامات ده‌یڤید، كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بوه بۆ سه‌ر لوبنان.
سوپای ئیسرائیلیش رایگه‌یاند، رێگرییان له موشه‌كه‌كانی ئێران كردوه‌و تێكیانشكاندون.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندوە: "ئێمە بەشێک نین لەم (په‌ره‌سه‌ندنانه)."
تره‌مپ له بایه‌خی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئێرانی كه‌م كردوه‌و به ئاكسیۆسی وت"هێرشەکه‌ی ئێران زیانی بە کەس نەگەیاندوە. بەو ئومێدەی ئیسرائیل وەڵام نەداتەوە. ئەگەر بنیامین نه‌تانیاهو هێرشیان بکاتەوە سەر، دۆخه‌كه هه‌روا بەردەوام دەبێت ڕێک وەک 47 ساڵی ڕابردو، یان وەک 3,000 ساڵی ڕابردو."
ترەمپ وتیشی"ئێمە زۆر نزیکین لە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێران. ڕێککەوتنێکی باش دەبێت. من نامەوێت بەهۆی ئەوەی ئێستا ڕودەدات، ئەم پڕۆسەیە شكستبهێنێت و تێکبچێت."