ئیسرائیل گورزێکی قورس لە کەرتی پترۆکیمیایی ئێران دەوەشێنێت
  2026-06-08     

سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە، هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەیەکی پترۆکیمیایی لە بەندەری ماهشەهر لە ئێران ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزی ئاسمانی چەند ئامانجێکی لە کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی لە ماهشەهر لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بۆردومان کردووە.

ئاوێنە: ​سوپاکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: "هێزی ئاسمانی بە ڕێنمایی دەستەی هەواڵگریی سەربازی، کەمێک پێش ئێستا پێکهاتەکانی ناو کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی لە ماهشەهر لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران کردە ئامانج"، هەروەها ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە گواستیانەوە کە ئیسرائیل کارگەیەکی پترۆکیمیایی لە ئێران بۆردومان کردووە.

​ئاژانسی "فارس" لە زاری جێگری پارێزگاری ناوخۆیی بۆ کاروباری ئەمنی لە هەرێمی ئەهوازی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، گواستیەوە کە کارگەی پترۆکیمیایی کارون لە نزیک شاری بەندەری ماهشەهر لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕووبەڕووی بۆردومان بووەتەوە. هەروەها وتیشی کە بەشێک لە کارگەکە بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی ئیسرائیلییەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە کاتێکدا میدیا فەرمییەکان ڕایانگەیاند کە ناوچەی ئابووریی تایبەت بە پترۆکیمیایی لە ماهشەهری ئێران چۆڵکراوە.

​لە کاتێکی زووی ئەمڕۆ دووشەممەدا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە ئێران لێشاوێک مووشەکی ئاراستەی ئامانجە ئیسرائیلییەکان کرد لە وەڵامی هێرشێکدا کە کرایە سەر باشووری بەیرووت.

​دەنگی تەقینەوە لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بیسترا، بەپێی ئەوەی تەلەفزیۆنی ئێران بەیانی ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە "ئامانجی سەربازی" لە ئێران پێکاوە.

​تەلەفزیۆنی فەرمی لە تێلیگرام ڕایگەیاند کە "دەنگی چەندین تەقینەوە لە تاران و تەورێز و ئەسفەهان" بیستراوە.

​ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی نایە قۆناغێکی نوێوە، چەند کاتژمێرێک دوای هێرشێکی ئیسرائیل کە ڕۆژی یەکشەممە باشووری بەیرووتی کردە ئامانج، کاتێک سوپای پاسدارانی ئێران هەڵدانی مووشەکی بەرەو ئیسرائیل ڕاگەیاند و هەڕەشەی وەڵامی "بەرفراوانتر و بەئازارتر"ی کرد ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×