قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران به‌ڕه‌سمی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند. میدیای ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڕیاریداوه له ئێستادا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران رابگرێت.
ئاوێنه: قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆتاییهاتنی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند.
قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا جه‌ختی كردۆته‌وه كه هۆكاری هێرشه‌كانی ئێران، به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بوه بۆ سه‌ر باشوری لوبنان و زاحیه‌ی به‌یروت.
قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا هۆشداری داوه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر لوبنان، به‌شێوه‌یه‌كی توندوتر وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵ12ی ئیسرائیل له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڕیاریداوه له ئێستادا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران رابگرێت، هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌م هه‌واڵه به‌ڕه‌سمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.