​ئیمارات سەرکۆنەی پێشێلکارییە ئاسمانییەکانی سەر سێ وڵاتی عەرەبی دەکات
  2026-06-10     

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد کە لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بەحرەین، کوەیت و ئوردنیان کردبووە ئامانج.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەم هێرشە تیرۆریستییانە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەریی ئەم سێ وڵاتەن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییان.

وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی تەواوی ئیماراتی بۆ بەحرەین، کوەیت و ئوردن دەربڕی و پشتگیری وڵاتەکەشی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە کە دەبنە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە وڵاتانی ئوردن، کوەیت و بەحرەین کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە؛ لە کاتێکدا ئوردن چەند مووشەکێکی ئێرانی تێکشکاند، کوەیت و بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەردا چالاک کرد.

هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایانگەیاند؛ سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان 5 مووشەکیان تێکشکاندووە کە لە ئێرانەوە بەرەو ناوچەی ئەزرەق لە پارێزگای زەرقا هاوێژرابوون. تەنیا پاشماوەی مووشەکەکان کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی یان ماددییان لێنەکەوتووەتەوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کوەیت، بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند؛ سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی چەند ئامانجێکی ئاسمانیی دوژمنکارانەن. سوپا داوای لە هاووڵاتیان کردووە تەنیا پابەندی رێنماییە فەرمییەکان بن.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا. وەزارەتەکە داوای لە هاووڵاتیان و نیشتەجێبووان کردووە هێمن بن، روو لە نزیکترین شوێنی پارێزراو بکەن و لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە چاوەڕێی نوێترین زانیاری بن.

هەر سێ وڵاتەکە جەختیان کردووەتەوە، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەروەریی خاک و ئاسمانی وڵاتەکانیان.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×