ئێران: پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كاندا ده‌كه‌ین
  2026-06-10     

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كاندا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانیشیان ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ركێشییه‌كی دیكه‌.

ئاوێنه‌: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ میدیای وڵاته‌كه‌ی وت، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌ نوێیه‌كانی ئه‌مریكا، پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كاندا ده‌كه‌ن.

ئیسماعیل بەقایی وتیشی "پڕۆسەی دیپلۆماسی لە بۆشاییدا ڕونادات و بۆ پێشخستنی هەر پڕۆسەیەکی دیپلۆماسی، پێویستی به‌ لانیكه‌می كه‌شێك هه‌یه‌ كه‌ بتوانرێت تێیدا کارەكان به‌ره‌وپێشببرێن."

بەقایی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە "بە پەیامی دژبەیەک و گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێست و داواکارییەکان و پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست، زیان بە پڕۆسەی دانوستانەکان دەگەیەنێت."

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئەمریکا لە وەڵامی خستنەخوارەوەی هه‌لیکۆپتەرێکی خۆیدا لە دەریای عومان، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند شوێنێک لە باشوری ئێران. بارەگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئەنبیاش هەواڵی هێرشی پێچەوانەی سوپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی بەحرەین، کوێت و ئوردن ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×