ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی له حه‌له‌ب، دیمه‌شق و به‌یروته‌وه ده‌ستپێده‌كات نه‌ك له هاتای توركیاوه.
ئاوێنه: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند كه ئاسایشی تورکیا لە هاتایەوە دەستپێناکات، بەڵکو لە حەلەب، دیمەشق و بەیروتەوە دەستپێدەکات.
وتیشی،"لە وڵاتانی برایانماندا چاوپۆشی لە هیچ دیفاكتۆیه‌ك ناکەین و چاو لەهێرشەکان ناپۆشین".
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و وتی"زۆر بە باشی ئاگاداری ئەوەین کە ئامانجی کۆتایی گاڵته‌جاڕیی 'خاکی بەڵێنپێدراو' چییە. پشتیوان به خودا هەرگیز ڕێگە بەمە نادەین. با کەس بەدوای سەرکێشیدا نەگەڕێت. با کەس نەبێتە پاشکۆی تۆڕی کۆمەڵکوژیی زایۆنیيەکان."
ئەردۆغان دوپاتی كرده‌وه كه وه‌ڵامێكی "ڕون و توند"یان ده‌بێت بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ڕایگه‌یاند: "دەمەوێت ئەوە بزانرێت كه ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستدرێژی بکرێتە سەر ماف و یاساکانی تورکیا و تورکەکانی قوبرس، ئه‌وا وەڵامەکەمان زۆر ڕون و توند دەبێت".
ئه‌و وتیشی "پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی و بەرەی مرۆڤایەتییە، و نابێت ڕێگە بە دوبارەبونەوەی مێژو بدرێت".