بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به "دیكتاتۆری دژه جو" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ئه‌و كه كورد كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات و پشتگیری رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كات، دوایین كه‌سه بتوانێت وانه‌ی ئه‌خلاق به ئیسرائیل بڵێته‌وه.
ئاوێنه: بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی"ئەردۆغانی دیکتاتۆری دژە جو کە كورد كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات، پشتگیری لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماس دەکات، گه‌لی خۆی سه‌ركوت ده‌كات و نەیارە سیاسییەکانی دەخاتە زیندان، دوایین کەسە بتوانێت وانەی ئه‌خلاف بە دەوڵەتی ئیسرائیل بڵێتەوە."
نه‌تانیاهو جه‌ختیشی كردۆته‌وه، "دەوڵەتی ئیسرائیل و سوپاكه‌ی کە ئەخلاقیترین سوپای جیهانە، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند له‌دژی ئێران و بریکارەکانی کە هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان دەکەن."
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له‌وته‌یه‌كدا له كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و وتی"زۆر بە باشی ئاگاداری ئەوەین کە ئامانجی کۆتایی گاڵته‌جاڕیی 'خاکی بەڵێنپێدراو' چییە. پشتیوان به خودا هەرگیز ڕێگە بەمە نادەین. با کەس بەدوای سەرکێشیدا نەگەڕێت. با کەس نەبێتە پاشکۆی تۆڕی کۆمەڵکوژیی زایۆنیيەکان."
ئه‌ردۆغان وتیشی"پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی و بەرەی مرۆڤایەتییە، و نابێت ڕێگە بە دوبارەبونەوەی مێژو بدرێت".