دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه دوێنێ گورزێكی توندمان له ئێران دا و ئه‌مڕۆش به‌توندی لێی ده‌ده‌ینه‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی، ئاماژه‌ی به هێرشه‌كه‌ی دوێنێی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ئێران كرد‌و وتی "ئێمه دوێنێ گورزێكی توندمان له‌وان دا‌و ئه‌مڕۆش گورزێكی توندییان لێده‌ده‌ین."
وتیشی "با بزانین له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌وه چی روده‌دات. ئێمه به‌ڕاستی زۆر نزیك بوین له گه‌یشتن به رێككه‌وتن."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و وتیشی، تاران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ته‌نیا كارێك كه ده‌بێت ئێران بیكات ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتن و رازیبونه‌ی ئیمزابكات.
وتیشی، هه‌مو شتێك به‌ته‌واوی دانوستانی له‌سه‌ر كراوه‌و یه‌كلایی بوه‌ته‌وه. ئێمه رێككه‌وتنێكمان هه‌یه كه به‌ته‌واوه‌تی دانوستانمان له‌سه‌ر كردوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام دوایده‌حه‌ن. من ده‌ڵێم زۆر باشه، چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌رفه‌ت به‌وان ده‌ده‌ین، چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ و واتاداره.
تره‌مپ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی سه‌رده‌می باراك ئۆبامای له‌گه‌ڵ ئێران به "خراپترین و گه‌مژانه‌ترین به‌ڵگه" ناوبرد كه تاوه‌كو ئێستا بینیویه‌تی.