دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مشه‌و زۆر به‌توندی جارێكی دیكه له ئێران ده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له داهاتودا ده‌ست به سه‌ر دورگه‌ی خارك و بازاڕی نه‌وت و غازی ئێران‌دا ده‌گرن وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ڤه‌نزوێلا كردیان.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی، ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمشەو زۆر بە توندی لە ئێران دەدات کە هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، ڕادار، سیستمی به‌رگری و هەمو جۆرەکانی تری بەرگرییه‌كانی، لەگەڵ زۆربەی تواناكانی هێرشكردنی، لەناوچون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە داهاتویەکدا كه زۆر دور نییه، دەست بەسەر دوگەی خارک و شوێنەکانی تری ژێرخانی نەوتی ئێران‌دا دەگرین و بە تەواوی کۆنترۆڵی بازاڕەکانی نەوت و غازیان دەکەین، ڕێک وەکو ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلا کردومانە، کە ئه‌نجامی ناوازە هەم بۆ ڤەنزوێلا و هەم بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هه‌بوه.