دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه كورد تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌و چه‌كانه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵگرتون كه ئه‌مریكا بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێرانی ناردون و كورد به‌و كاره‌یان "بێ هیوا"یان كردون و ده‌شڵێت: كورده‌كان هه‌رگیز ئه‌وه له‌بیرناكه‌م.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز، جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چه‌كیان بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێرانی ناردوه به‌ڵام كورد چه‌كه‌كانی بۆ خۆی هه‌ڵگرتوه.
تره‌مپ وتی"ئێمە لە ڕاستیدا چەکمان بۆ ناردن و ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، زۆر لە کوردەکان بێهیوابوین. کوردەکان بێهیوایان کردین... پێموایە بۆ خۆیان هێشتیانەوە. پێموایە ئەمە شەرمەزارییە. بەڵام هه‌رگیز ئه‌وه له‌بیر ناكه‌م ئه‌ی كورده‌كان ئەوەم لە یاد دەبێت."
به‌قسه‌ی تره‌مپ، خۆپیشانده‌ران و نه‌یارانی رژێمی ئێران له ناوخۆ، "هه‌ندێك چه‌كیان هه‌یه"، به‌ڵام "تەنانەت ئەگەر هەندێکیشیان هەبێت، ئەوان تۆقیون، چونکە ئه‌وێ(مه‌به‌ستی ئێرانه) جیاوازەو هاوشێوەی ئەم وڵاتە(مه‌به‌ستی ئه‌مریكایه) نییە."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ فۆكس نیوز، وتی، پێم باشە دورگەی خارك کۆنتڕۆڵ بکەم و دواتر لەگەڵ ئێران قسە بکەم.
وتیشی، لە ئێران بێ هیوا نیم. رێککەوتنەکە باشە و دەکرێت مه‌زنترین رێککەوتن بێت لە مێژودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێران له پروپاگه‌نده‌دا باشه، نه‌ك له شه‌ڕدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، فڕۆکەکانمان بەسەر دڵی تاران‌دا ده‌سوڕێنینه‌وه، بە توندی بۆمبارانی ئێران دەکەم ئەگەر نەتوانن رێککەوتن واژۆ بکەن.
وتیشی، ده‌مه‌وێت ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتن بكه‌م.