فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌روی هورمز بۆ تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كان كراوه‌یه‌و له كۆنترۆڵی ئێران‌دا نییه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، گه‌روی هورمز بۆ تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كان كراوه‌یه‌و به‌كراوه‌ییش ده‌مێنێته‌وه.
تمّ إنشاء ممرات آمنة للسفن التجارية العابرة لمضيق هرمز.
سێنتكۆم وتوشیه‌تی، چه‌ند رێڕه‌وێكی ئارام دروستكراون بۆ ئه‌و كه‌شتییه بازرگانییانه‌ی كه به گه‌روه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌و رێڕه‌وانه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌شتییانه به‌رده‌ستن كه گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران پێشێل ناكه‌ن.
به‌قسه‌ی سێنتكۆم، له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا، سه‌دان كه‌شتی به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکی ئێران.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه گه‌روی هورمز له كۆنترۆڵی ئێران‌دا نییه.