دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتوینه‌ته چاره‌سه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێده‌چه‌تێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردولا له ئه‌وروپا ئیمزا بكرێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆشكی سپی قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و رایگه‌یاند، دانوستانكاران به‌ره‌وپێشچونێكی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه و رێككه‌وته‌نه‌كه ته‌واوكراوه‌و چاوه‌ڕێی رێكاره‌كانی ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆتایی ده‌كرێت.
تره‌مپ وتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكی نایاب بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیران. به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆتایی تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاماده‌یه.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه به‌ده‌ست نه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانیان بوه بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌شی وت، له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه گه‌روی هورمز ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش گوشاری سه‌ر بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان كه‌م ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه بێت له‌گه‌ڵ ئێران كه به‌قسه‌ی ئه‌و پێده‌چێت رێوڕه‌سمه‌كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌بچێت.