ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجامی كۆتایی. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئێران له‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌كو هێڵی سور دیاری كردون، هیچ نه‌رمییه‌ك نانوێنێت.
ئاوێنه: له‌دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێده‌چێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران له رێوڕه‌سمێكدا له ئه‌وروپا ئیمزابكرێت، ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، لێدوانی بۆ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی دا.
به‌قایی وتی، قەتەر و پاکستان وەک ناوبژیوان له‌سه‌ر هێڵن، به‌ڵام پڕۆسەی دیپلۆماسی، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، دۆخی دانوستانەکان لە سەرەتاوە بۆ ئێمە ڕون بو و بەشێکی زۆری دەقەکە یه‌كلایی بوبوه‌وه، بەڵام ئەمریکییەکان هەڵوێستەکانی خۆیان دەگۆڕی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێران سەلماندویەتی کە لەو شتانەی وەک هێڵی سور دیاری کردون، هیچ نەرمیەک نانوێنێت.
ئیسماعیل به‌قایی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەو بابەتانەی لەبارەی ڕێککەوتنەکەوە باس ده‌كرێن، تەنیا گومانن و هیچ بابەتێک کۆتایی نه‌هاتوه.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، دۆخی گەروی هورمز بەهۆی هه‌نگاوه‌كانی ئەمریکاوە نائارامترە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوەکو ئێستا ئێران نەگەیشتوەتە ئەنجامگیری و کۆبەندێکی کۆتایی لەباره‌ی رێككه‌وتنه‌كه.