دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ داوه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، شه‌وی پێنجشه‌ممه، له‌میانی قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی و له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا رێبه‌ری باڵای ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه داوه كه باسی ده‌كات، وتی "ئه‌وه‌ی من ئاگادارم وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌رێنییه."
تره‌مپ جارێكی دیكه دوپاتیكرده‌وه كه ره‌نگه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن ئیمزابكرێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گیرێت و وتیشی، ئێرانیش رازی بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان لێی پرسی پێشتر چه‌ند جارێك وتوته، ئه‌مریكا و ئێران نزیكن له رێككه‌وتن، ئه‌مجاره جیاوازییه‌كه‌ی چییه؟
تره‌مپ له وه‌ڵامدا وتی "چونكه ئه‌وان گورزێكی گه‌وره‌یان لێدراوه، گورزێك كه كه‌م كه‌س به‌رگه‌ی ده‌گرێت و ئه‌وان زۆر زیاتر له من ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن."
تره‌مپ هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه، "ئاستی په‌رۆشی"ی ئێرانه بۆ رێككه‌وتن.